وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕی مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستبه‌رداگیراو له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه به بڕی مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا ده‌كات ؛ ده‌شڵێت، ڕێوشوێنی فراوان هەیە کە لە لایەن وەزارەتەوە جێبەجێ کراوە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی ئایاری 2024) خالد موحەننا، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێوشوێنی فراوان هەیە کە لە لایەن وەزارەتەوە جێبەجێ کراوە بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مادده هۆشبه‌ره‌كان لە ڕێگەی یاداشتنامەی لێکگەیشتنی مۆر کراوەوە.
خالد موحەننا ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی ناوخۆ ساڵی ڕابردوو کۆنفرانسێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕێك خست و لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا کۆنفرانسێکی دیکە بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕێك ده‌خاته‌وه. ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان تاوانێكی سنووربڕه و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوه ده‌كرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی هاوکاری نێودەوڵەتییەوە چالاكییه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه زیاتر بووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 2 تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.