پوتین لە پێنجەمین خولی سەرۆکایەتی بەڵێنی پاراستنی ڕووسیا و سەرکەوتنی بەسەر ئۆکرانیا دەدات

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا

K24- هەولێر

ڕۆژی سێشەممە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ڤلادیمێر پوتین بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتیی لە کریملن بەڕێوە چوو، پاش ئەوەی لە مانگی سێدا دووبارە بە دەنگی زیاتر لە سەدا 87 ی هاوڵاتیان هەڵبژێردرایەوە و بە ئامادەبوونی کۆڵەکەکانی یاسادانان و جێبەجێکردنی ڕووسیا و سەدان کەسایەتی و نوێنەرایەتیی هەرێمەکانی ڕووسیا و یەکەکانی سەربازیی و ئاسایش و ناوەندە ئاینییەکانی وڵاتەکە، هەروەها نوێنەرانی دیپلۆماسی وڵاتانی بیانی، سوێندی دەستووریی خوارد.

ڕێوڕەسمەکە، کە کەمتر لە کاتژمێرێکی خایاند بەگوێرەی ئەو پرۆتۆکۆڵەی بۆی ئامادە کرابوو، پوتین گوتی: بەڵێنی پاراستنی ڕووسیا و سەرکەوتن بەسەر ئۆکرانیا دەدەم.

پوتین لە وتارەکەیدا سوپاسی هاوڵاتیانی کرد لە سەرانسەری وڵاتەکەیدا، ستایشی بەرگریکارانی ڕووسیا و ئەوانەی کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا شەڕ دەکەن.

پوتین گوتیشی، دەستوور پارێزگاری لە گەلی ڕووسیا دەکات، بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا وەک ئەولەویەتێکی سەرەکی دەمێننەوە و خزمەتکردنی ڕووسیاش وەک ئامانجی سەرەکیی من دەمێنێتەوە.