شاخەوان عەبدوڵڵا: بێبەشکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن هەڵەیەکی گەورە بوو

د. شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
د. شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

K24- هەولێر

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی وایە بێبەشکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی، هەڵەیەکی گەورە بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 8 ی ئایاری 2024)، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بێبەشکردنی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵەیەکی گەورەی دادگای فیدراڵی بوو، چونکە کوردستان بە پێكەوەژیان ناسراوە، گوتیشی: لە پەرلەمانی عێراق تورکمان و مەسیحی نوێنەریان هەیە، بۆیە دەبێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش نوێنەریان هەبێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی وایە، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بابەتە بوو کەچۆن بتوانرێ چارەی بەشداریی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن بکرێت، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای خۆکاندیداکردنی نوێنەرانی پێکهاتە و لایەنەکانی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردبوو.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت:بۆیە ئەو پرۆسەیە پێویستی بە ماوە هەیە، ئەو ماوەیەش  سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی لەسەر وادەیەک ڕێک بکەون بەشێوەیەک پێکهاتەکان بێبەش نەکرێن.

لەبارەی بابەتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش، سبەی دوایین دانیشتنی پەرلەمانە، بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانیش یەکلا نەبووەتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پرسی جووتیارانی بە قۆناغ چارە دەکرێت.

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانیش، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: ڕیککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە، بەپێی تەوتین ئەو بابەتە چارە دەبێت.