ناسر خلێفی پیاوی پرۆژە شكستخواردووەکان

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان

شکستەکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند، لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، سەلمێنەری یەکێک لە پرۆژە شكستخواردووەکانی ناسر خلێفی سەرۆک و سەرمایەدارە قەتەرییەکەی یانە فەرەنسیەکەیە.

ناسر خلێفی لەو کاتەی لە ساڵی 2011 وەک سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان دەستی بە کارەکانی کردووە، پڕۆژەی جۆراوجۆری جێبەجێ کردووە. ئەم پڕۆژانە وایکردووە پاریس سانجێرمان ببێتە ژمارەی یەکی تۆپی پێی فەرەنسا و لە 13 ساڵی ڕابردوو. بەڵام بە پێچەوانەوە شکستی لە پاڵەوانتیەکان ئەوروپا هێناوە.

کاتێک ناسر خلێفی دەستی بە پڕۆژە گەورەکە کرد کە ئەویش بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بوو، بیری لەوە نەدەکردەوە کە ڕووبەڕووی شکستێکی لەو شێوەیە دەبێتەوە. خلێفی و قەتەرییەکان هەرچی هەوڵیاندا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکەیان، بەڵام ڕووبەڕووی دەرگایەکی داخراو بووەنەتەوە.

زلاتان و ئەستێرە ئیتاڵیەکان

لە ساڵانی یەکەمی خلێفی لە پاریس ئەستێرە بەناوبانگەکانی خولی ئیتاڵیای وەکو و کاڤانی، تیاگۆ سیلڤا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، لاوزی، پاستور، تیاگۆ مۆتا، ڤێراتی، مارکینۆس و چەند یاریزانێکی دیکەی گواستنەوەی ریزەکانی یانەکەی. بەڵام پاریس سانجێرمان تەنها سێ ساڵ لەسەریەک لەگەڵ ئەم ئەستێرانە توانی بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و ئەم پڕۆژەیەش بە شکستێکی مێژوویی بەرامبەر بارسێلۆنا لە ساڵی 2017 دوای ریمۆنتادا مێژووییەکەی کۆتایی هات.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان

 

پڕۆژەیەک بە گرێبەستێکی مێژوویی

هاوینی 2017 بە گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، خلێفی بوو بە خاوەنی گەورترین گرێبەستی مێژوو، ناوبراو لە هەمان ساڵ کلیان ئێمباپێ لە ریزەکانی مۆناکۆ، بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەی ریزەکانی.
ئەم پرۆژەیە خلێفی و ستافەکەی لە خەونەکەی نزیک کردەوە، پاریسییەکان لەگەڵ تۆماس توخێل لە ساڵی 2020 گەیشتنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام بەرامبەر بایرن میونشن دۆڕان و جارێکی دیکە شکستیان هێنا.

نێیمار داسیلڤا یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان
نێیمار داسیلڤا یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان

 

مێسی و ئێمباپێ

ناسر خلێفی هاوینی 2021 پڕۆژەیەکی نوێی دەستپێکرد، خاڵی سەرەکی ئەو پرۆژەیەش لیۆنێل مێسی بوو. جگە لەو یاریزانە ویناڵدۆم و دۆنارۆما و سێرجیۆ ڕامۆس و ئەشرەف حەکیمی ئەو یاریزانانەش پەیوەندیان بە شازادەکانەوە کرد، ئەویش لە پێناو ئەوەی ئەو یاریزانانە، بتوانن بۆ جاری یەکەم ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکەی بەدەستبهێنن. بەڵام ئەمانەش لە وەرزی 2022 و 2023 لە قۆناغی 16 تێنەپەڕین و کۆتایی ئەم پڕۆژەیە شکستخواردووەش جیابوونەوەی لیۆنێل مێسی بوو. 

لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان
لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان

 

پڕۆژەیەکی نوێ لەگەڵ لویس ئێنریکی

ئێنریکێ هاتە پاریس کاتێک ئەستێرەکانی وەکو نێیمار و مێسی و ڤێراتی و ڕامۆس یانەکەیان جێهێشتبوو و هەموو شتێک لە ئێمباپێ دەسوڕایەوە. کاتێک ڕوون بووەوە کە کیلیان ئێمباپێ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەرەو ڕیاڵ مەدرید دەڕوات، خلێفی هیوای خواست لە کۆتا رۆژەکانی پرۆژەکەی سەرکەوتوو بێت و دەستی بگات بە جامە گوێچکدارەوە، بەڵام لەمەشیان شکستیان هێنا و بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند لە ناسناوەکە بێ بەش کران.

کلیان ئێمباپێ دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند
کلیان ئێمباپێ دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند