ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هێزەکانی پێشمه‌رگه له باجێك ده‌به‌خشێت
K24- هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات و به پێی بڕیارێكیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باجی گومركی تایبه‌ت به فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌به‌خشرێن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 8ـی ئایاری 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد و تێیدا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی لە عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستنی بواری ئه‌منی و هه‌واڵگری كرایه‌وه.
ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر بەخشینی هێزەکانی پێشمه‌رگه عێراق لە باجی گومرگی پەیوەست بە فرۆشتنی سەربازی، هاوشێوەی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی بەو مەرجەی پڕچەککردنی ئەو هێزانە لە ڕێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە بێت لە لایه‌ن حکوومەتى فیدراڵییه‌وه.