نەتەوە یەکگرتووەکان: گەنج و منداڵانی عێراق قوربانیی یەکەمی گۆڕانەکانی کەشوهەوان
K24 - هەولێر
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوی "یونیسێف"، لە 60%ـی دانیشتووانی عێراق لە خوار تەمەنی 25 ساڵییەوەن و زۆرینەیان لە ژێر هەڕەشەی گۆڕانەکانی کەشوهەوادان.
گۆڕانەکانی کەشوهەوا سهرچاوهی كۆمهڵێك نهخۆشی و كارهساتی مرۆیین بۆ عێراق و عێراقییەکان و منداڵانیش قوربانی یەکەمینن.
عێراق، یەکێکە لەو پێنج وڵاتانەی جیهان کە زۆرترین زیانی لە گۆڕانەکانی کەشوهەوا بەرکەوتووە و قەبارەی زیانەکانیش ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان ناسراو بە "یونیسێف"، لە کۆی 163 وڵاتی جیهان، لهبارهی زیانهكانی گۆڕانی كهشوههوا و مەترسییهكانی لەسەر منداڵان و گەنجان، عێراق ڕیزبەندی 61ـەمینی جیهانی گرتووە، هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، لە سەدا 60ـی عێراقییەکان تەمەنیان لە خوار 25 ساڵییەوەیە، ئەمەش بەو مانایە دێت زۆرینەی عێراقییەکان لهژێر مهترسی ئەو گۆڕانکارییانەدان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، مانگانە 20 بۆ 25 منداڵ تووشی نهخۆشی شێرپەنجە دەبن، ئەمە جگە لە تۆمارکردنی بێشوماری حاڵەتەکانی سکچوون و تەنگەنەفەسی و وشکبوونەوەی جەستە لە منداڵاندا.
گۆڤاری "سی ئی ئۆ وێڵد"ــی ئەمەریکیش ئاماژە بەوە دەدات، ڕێژەی دەردانی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە کارگە و پاڵاوگەکان هێندە زۆرە، هەر تاکێکی عێراقی ساڵانە 4.9 تەن دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی بەردەکەوێت.