سەردار قادر: بە نەمانی یونامی عێراق تووشی پەرتەوازەیی و ناسەقامگیری دەبێتەوە
K24 - هەولێر
شرۆڤەکارێکی دەستووری و یاسایی دەڵێت: لەساڵی 2003ەوە تاوەکوو ئێستا عێراق لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەک دەکرێت، لەگەڵ هەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو هەمووە کۆمەکییە، عێراق نەیتوانیووە لەو گرفت و تەنگ و چەڵەمانە ڕزگاری ببێت.
د. سەردار قادر، شرۆڤەکاری دەستووری و یاسایی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەساڵی 2003ەوە تاوەکوو ئێستا عێراق لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەک دەکرێت، یونامی لە عێراقدا بە سێ دامەزراوەی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەوپێشبردنی عێراق و کەمکردنەوەی گرفتەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ هەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەو هەمووە کۆمەکە، عێراق نەیتوانیووە لەو گرفت و تەنگ و چەڵەمانە ڕزگاری ببێت، بۆیە عێراق ناتوانێت بەبێ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینێت.
سەردار قادر باسی لەوەش دەکات، ئەگەر لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتی باسی ڕۆڵی یونامی بکەین، جۆرێکە لە ڕاسپاردەی نێودەوڵەتییە، واتە ئەو بەشانەی یونامی کاری لەسەر دەکات تاوەکو عێراق گرفتەکانی کەم ببێتەوە، زیاتر لە 15 کەرتە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو 15 کەرتە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بەشێوازێکی دروست هەنگاوی بۆ نەنراوە، بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچێت و گرفتەکانی کەم ببێتەوە و ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر.
دەشڵیت: تا ئێستا عێراق هەنگاوێکی وای نەناوە کە بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن بچێت، سەرباری ئەو هەمووە پاڵپشتییەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها ئەگەر یونامی بڕوات، ئەو ئەجێندە دەرەکییەی لەسەر عێراق هەیە پتەوتر دەبێت، سەبارەت بە مافی مرۆڤ و یاساکان.
لەبارەی پەرتەوازەبوونی نێو ماڵی عێراق دوای نەمانی یونامی، ئەو شرۆڤەکارە ڕایگەیاند، باروودۆخی سیاسی عێراق تووشی پەرتەوازەیی و ناسەقامگیری دەبێتەوە، یەکێک لەوانە ئەوەیە لە هەوڵدان ئەو هێزانەی هاوپەیمانان سنووردار بکەن، لەهەمان کاتیش‌دا نەهێشتنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراقدا، واتە دەست واڵاکردنی ئەوانەی فەرمانڕەوایی دەکەن لە عێراق لە هەموو ئەو دۆسیانەی کە دەیانەوێت بەزەبری هێز بیسەپێنن.
ڕۆژی 10ـی ئایاری 2024، د.عه‌باس كازم عوبه‌ید هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری عێراق له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ناوی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه، له به‌شێكیدا هاتووه، شانازی زیاترم هەیە کە داوا بکەم ئەم نامەی ئێستا و هاوپێچەکەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش هاوبەش بکرێت و وەک بەڵگەنامەیەکی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاو بکرێتەوە، كه له نامه هاوپێچه‌كه‌دا هاتووه، داوا له یونامی ده‌كرێت، له به‌رواری 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025 كۆتایی به ئه‌ركه‌كانتان له عێراق بهێنن و ته‌واوی دۆسییه‌كان راده‌ستی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق بكرێته‌وه.
له نامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، حكوومه‌تی عێراق هه‌موو هاوكارییه‌ك له پێناو به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات.