پاشماوه‌ی ژێرده‌ریاییه‌كی ئه‌مه‌ریكی دوای هه‌شتا ساڵ له ونبوونی له ژاپۆن دۆزرایه‌وه
پاشماوه‌ی ئه‌و ژێرده‌ریاییه ئه‌مه‌ریكییه دۆزرایه‌وه كه زۆربەی کەشتییە جەنگییەکانی ژاپۆنی لە جەنگی دووه‌می جیهانیدا نوقم کردبوو.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 25ـی ئایاری 2024) پاشماوه‌ی ژێرده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی (USS Harder) دۆزرایه‌وه كه نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، زۆربەی کەشتییە جەنگییەکانی ژاپۆنی له جەنگی دووه‌می جیهانیدا نوقم کردبوو.
كه‌شتی ژێرده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی (USS Harder) كه 79 ده‌ریاوانی تێدا بوو، له 24ـی ئابی 1944 له كه‌ناره‌كانی دوورگەی ئۆکیناوای ژاپۆن ون بوو.
كه‌شتی ژێرده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی (USS Harder) له ئه‌یلوولی 1942ـدا خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌ست پێ كرد و به‌ر له‌وه‌ی ون بێت، شه‌ش مانۆری گه‌وره‌ی كردبوو.