نوێترين زانيارى دزه‌پێكراو له‌باره‌ى ئايفۆن8
K24- هه‌ولێر
كۆمپانياى ئه‌پڵ، دواى راگه‌ياندنى ئايفۆن 7، ده‌ستى كردووه به دروستكردنى ئايفۆن8، له‌وباره‌يه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك زانيارى سه‌باره‌ت به‌تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى دزه‌ى پێكراوه.
دوێنى پێنجشه‌ممه 6 تشرينى يه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌رى 2016، ماڵپه‌ڕى "بزنس ئينسايده‌ر"ى ئه‌مه‌ريكى، هه‌ندێك زانيارى له‌باره‌ى ئايفۆن 8 له‌سه‌ر زارى يه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانى كۆمپانياى ئه‌پڵ بڵاوكرده‌وه كه تێيدا هاتووه، كۆمپانياى ئه‌پڵ ده‌ستى كردووه به دروستكردنى ئايفۆن8 به‌شێوازێكى نوێ و جياواز له ئايفۆن7، به‌تايبه‌تى له‌رووى ديزاينه‌وه گۆڕانيكارى تێدا كراوه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه له ئايفۆن8 دوگمه‌ى سه‌ره‌كى (Hom) و كامێراى پێشه‌وه هه‌ڵده‌گيرێت، به‌ڵكو هه‌مووى يه‌كپارچه ده‌بێته شاشه.
له رۆژى 7ى ئه‌يلول/ سێپته‌مبه‌رى 2016 له‌كۆنگره‌يه‌كى تايه‌به‌تدا، له‌شارى سان فرانسيسكۆ له ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مه‌ريكا، كۆمپانياى ئه‌پڵ، هه‌ردوو مۆبايلى iPhone 7 و iPhone 7 plus به‌فه‌رمى راگه‌ياند و تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى خسته‌ڕوو.