نادال ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تی كراوه‌ی چین كرد
له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی تێنسی كراوه‌ی چین، نادال ماڵئاوایی كرد و هه‌ریه‌ك له مارای و فیریڕ بۆ قۆناخی پێشكۆتایی سه‌ركه‌وتن.
رافائێل نادال، تێنسزانی ئیسپانیا و پۆلێنكراوی چواره‌می ریزبه‌ندی جیهانی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ‌وڵام به گریگۆر دیمیترۆڤی تێنسزانی بۆڵگاریا و ریزبه‌ندی بیسته‌می جیهانی دۆڕاند.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، ئاندی مارای پۆلێنكراوی دووه‌می جیهانی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر له كیلی ئیدمۆندی هاونیشتیمانی برده‌وه و له قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی داڤید فیرێری ئیسپانیا ده‌بێته‌وه، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان به‌سه‌ر پشتی ئه‌لێكسانده‌ر زڤێریڤ بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، میلۆش راونیچی تێنسزانی كه‌نه‌دا به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر له پابڵۆ كارینۆ بۆستای ئیسپانیای برده‌وه بۆ قۆناخی پێشكۆتایی سه‌ركه‌وت.