له‌سه‌ر رۆمانێك ده‌ستگیركرا كه هێشتا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوڵروخ ئیبراهیمی، خانمه نووسه‌ری فارس و ئاراش سادقى هاوسه‌ری, له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه له‌سه‌ر رۆمانێك ده‌ستگیركران، سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر ئه‌و خانمه و 15 ساڵیش به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌پێندراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا هێشتا رۆمانه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
رۆمانه‌كه‌ی گوڵروخ ئیبراهیمی، له باره‌ی سزای "به‌ردبارانكردنی ژنانه" له ئێران و سزاكه به‌سه‌ر ئه‌و ژنانه‌دا ده‌سه‌پێندرێت، كه "زینا"یان كردووه و باس له هه‌ڵوێستی كچه گه‌نجێكی ئێرانی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی دیمه‌نێكی راسته‌قینه‌ی "به‌ردبارانكردنی ژنێكی ئێرانی به‌ناوی سوره‌یا" ده‌بینێت.
ئه‌و خانمه نووسه‌ره له باره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووم و به درێژایی ئه‌و كاته‌ش، چاوه‌كانییان به‌ستبووم".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به پیرۆزییه‌كانی ئێران"یان داوه‌ته پاڵ ئه‌و خانمه نووسه‌ره و ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی "ئه‌وین"ی تاران زیندانیكراون.
لای خۆیه‌وه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیركردنی گوڵڕوخ ئیراهیمی به كارێكی "پووچ و بێ بنه‌ما" وه‌سف ده‌كات و دادگاییكردنه‌كه‌شی به "پێكه‌نیناوی" ناوبرد.