به وێنه... یاریزانێكی ئیتاڵیا لێی قه‌وما
دوای ئه‌وه‌ی گرازیانۆ پێلێی هێرشبه‌ری ئیتاڵیا له گێمی دووه‌م گۆڕانكاری پێ كرا، له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی، ڤینتۆرای راهێنه‌ر ده‌ستی بۆ درێژ كرد، به‌ڵام پێڵی ده‌ستی لابرد و ته‌وقه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2016، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی، سزادانی پێللی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راگه‌یاند و له كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی ئیتاڵیا ده‌ركرا و ناردرایه ماڵه‌وه.
فیدراسیۆنی ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌م سزادانه به رێككه‌وتن له نێوان ڤینتۆرای راهێنه‌ر و لێژنه‌ی سزادانی فیدراسیۆنه‌كه بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر یاریزانێك بێڕێزی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بكات، چاوپۆشی لێ ناكرێت و دوور ده‌خرێته‌وه.
گرازیانۆ پێلێ 31 ساڵ، پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوان و ئۆڵمپیكی ئیتاڵیا كردووه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـه‌وه له ریزی یه‌كه‌می ئیتاڵیا یاری ده‌كات، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵیش به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها له یانه‌ی ساوسهامپۆتۆنی ئینگلیزییه‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شاندۆنگ لیۆنگی چینی گواسترایه‌وه.
ڤینتۆرا، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ده‌ست بۆ ته‌وقه‌كردن بۆ پێللێ درێژ ده‌كات و ئه‌ویش ده‌ستی لاده‌بات.