توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێڵفی بگره و دڵخۆش به
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ره‌نگه گرتنی وێنه‌یه‌كی سێلفی، ببێته هۆی گۆڕینی حاڵه‌تی ده‌روونی و وره‌ی مرۆڤ به‌رزبكاته‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، گرتنی وێنه‌ی سێلفی و به‌شداریپێكردنی هاوڕێكانت، هه‌ستی ئه‌رێنی له‌لای مرۆڤ زیاده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه و پرۆفیسۆر دكتۆر ی‌و چین، مامۆستای زانكۆكه، سه‌رپه‌رشتیاری كردووه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، گرتنی وێنه‌ی سێلفی له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و كه‌سانی دیكه، وا ده‌كات مرۆڤ به شێوازێكی باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه سۆزدارییه‌كانییان بكه‌ن.
ی‌و چین ده‌ڵێت: " ساڵی نوێی خوێندن، له پاییزدا ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له كاته سه‌خته‌كان بۆ قوتابییان، بۆیه ره‌نگه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سوودی بۆ ئه‌وانه هه‌بێت كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی گوشاره‌كان ببنه‌وه".
توێژینه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌سه‌ر 41 قوتابی ئه‌نجامدراوه، هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌پێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كه‌ی دابه‌زاندووه، كه ده‌بوایه قوتابییان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ی یه‌كه‌مدا، به به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌په، كه وه‌ك فۆڕمێكی راپرسی بوو، وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له باری حاڵه‌تی ده‌روونی خۆیان بده‌نه‌وه.
دواتر و له سێ هه‌فته‌كه‌ی دواییدا، ئه‌پێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به وێنه‌گرتنی سێلفییان به‌كارهێناوه له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، رۆژانه ده‌بوایه به كامێرای مۆبایله‌كانییان وێنه‌ی خۆیان بگرن و حاڵه‌تی ده‌روونی خۆیان ده‌رببڕن.
توێژه‌ران قوتابییه‌كانییان به‌سه‌ر سێ گرووپدا دابه‌شكرد، به‌شی یه‌كه‌م رۆژانه یه‌ك وێنه‌ی سێلفی بگرێت، به‌شی دووه‌م وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه بگرێت كه ده‌بنه هۆی دڵخۆشی و به‌شی سێیه‌م، رۆژانه له‌و كاته‌دا وێنه‌یه‌كی سێڵفی بگرێت، كه هه‌ست ده‌كات دڵی كه‌سێكی دیكه‌ی خۆشكردووه و دواتریش وێنه‌كه بۆ كه‌سێكی دیكه بنێرێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ش، گرووپی یه‌كه‌م كه وێنه‌ی سێڵفییان ده‌گرت، به‌راورد به هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه، متمانه‌ی زیاترییان به‌خۆیان په‌یدا كردبوو.
ئه‌وانه‌ی كه وێنه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی چوارده‌وری خۆیان ده‌گرت، گرنگی زیاترییان به جیهانی چوارده‌ورییان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی سێڵفییان ده‌گرت و بۆ یه‌كێك له‌هاوڕێكانی، یان ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌نارد، ده‌ركه‌وت له رووی ده‌روونییه‌وه هێمنتر و له‌سه‌رخۆتر بوونه و زیاتر وابه‌سته‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانیه‌تی.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، گرتنی وێنه به گشتی و سێڵفی به تایبه‌ت، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی تاك ده‌بێت.