عه‌له‌وییه‌كانی باكوور دێنه سه‌ر شه‌قام
K24 – هه‌ولێر
عه‌له‌وییه‌كانی باكووری كوردستان داخستنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و له گوڕه‌پانی گالاتاسه‌رای ئیسته‌نبوڵ كۆ ده‌بنه‌وه.
فیدراسیۆنی به‌كتاشی عه‌له‌وی، ئه‌نجومه‌نی كلتوری پیر سوڵتان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و جه‌هه‌په و هاووڵاتیانی عه‌له‌وی و كارمه‌ندامی كه‌ناڵی TV 10 به رێكخستنی خۆپیشاندانێك رایانگه‌یاند هه‌ر ئێستا له سه‌رده‌می 12 ئه‌یلولی 1980 ده‌ژین و كوده‌تای 15 ته‌موزی رابردوو دژی عه‌له‌وییه‌كان هه‌ڵوێستی گرته به‌ر و له ماوه‌ی كوده‌تا سمێلی عه‌له‌وییه‌كانیان بڕی و هێرشیانكرده سه‌ر په‌رستگاكانمان. له كاتیكدا بێجگه له چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن هیچی دیكه‌مان نییه و پێویسته كه‌ناڵه‌كه‌مان بكرێته‌وه كه ده‌نگی دیموكراسی و ئاشتییه.
عه‌لوییه‌كانی باكووری كوردستان به زاراوه‌ی زازاكی ده‌په‌یڤن كه ژماره‌یان له نێوان دوو بۆ چوار ملیۆن كه‌س ته‌خمین كراوه.