نێچیرڤان بارزانی: گرنگی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ قه‌یرانه‌كاندا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت

K24 – هه‌ولێر

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند تێنگه‌یشتن و دیدگای حكومه‌تی هه‌رێم  بۆ كه‌رتی تایبه‌ت دینامۆی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌ و پرۆژه‌ی حكومه‌ت له‌ گه‌ڵ بانكی جیهانی به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌تی حكومه‌ت بۆ فراوانكردنی كه‌رتی تایبه‌ت.

نێچیرڤان بارزانی له‌ كۆنفرانسی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری كوردستان24 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت رایگه‌یاند كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێ رۆلێكی گرنگ بۆ په‌ره‌پیدنی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی بگێڕێت و رۆلی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ كاته‌ سه‌خته‌كان‌ و قه‌یراناوییه‌كان زیاتر به‌ ده‌ر ده‌كه‌وێت.

گوتیشی به‌هۆی برێنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ و شه‌ڕی داعش و هاتنی زیاتر له‌  1.5 ملیۆن په‌نار و ئاواره‌  و و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان كاریگه‌ری خستووه‌ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت و به‌ ده‌یان پرۆژه‌ وه‌ستاندووه‌ و ره‌نگدانه‌نه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروست كردووه‌. به‌ڵام كه‌رتی تایبه‌ت نه‌یهێشت ‌ ژیان بوه‌ستێ و هێشتا ژیانی سه‌دان خێزان له‌ ئه‌ستۆ دایه‌ و بژیوی ژیانیان دابین ده‌كات.