له شه‌مزینان نۆ سه‌ربازی تورك كوژران
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی شه‌مزینان له پارێزگای جوله‌مێرك به ئۆتۆمبیڵێكی بۆمبه‌كراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا له نزیك گوندی دورێ و له ئه‌نجامدا نۆ سه‌رباز كوژران و 30 كه‌سی تر له سه‌رباز و هاوڵاتی برینداربوون.
هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادان روویدا و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وامبوو و ژماره‌یه‌كی زۆری زرێپۆشی سه‌ربازی و ئه‌مبوڵانس بۆ شوێنه‌كه ره‌وانه كران.
سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هه‌شت سه‌رباز كوژراون و پێنجی دیكه‌شی بریندار بوونه و ده‌ستیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه كردووه.