حه‌شدی شه‌عبی: له‌م رۆژانه‌دا شه‌ڕی موسڵ ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌ی سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ و ده‌رهێنانی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێده‌كات و هێزه‌كانیان به‌شداری ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن و پرسی به‌شداریكردنی هێزه‌كانیان له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بڕاوه‌ته‌وه.
"ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی" گوته‌بێژ به ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گوتوویه‌تی" هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن و دژی هه‌بوونی هه‌موو هێزێكی بیانی له ناو خاكی عێراقدا جارێكی دیكه هه‌ڵوێستی حه‌شدی شه‌عبی خسته‌وه ڕوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق "حه‌یده‌ر عه‌بادی" پێش چه‌ند مانگێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه حه‌شدی شه‌عبی له هێزه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی به‌شداربووی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ن و له هه‌موو بۆنه‌یه‌كی دیكه‌شدا ئه‌و قسانه‌ی دووباره كردووه‌ته‌وه.
"ئه‌لئه‌سه‌دی" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هێزه‌كانیان له مه‌یدانه‌كه‌دان و ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان كردووه و ده‌ستیان به جوڵه و ئاماده‌كاری پێویست كردووه بۆ ئه‌و شه‌ڕه و پرسی به‌شداریكردنیان كۆتاییه و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێده‌كات.