موسڵ به‌م شێوه‌یه كۆنترۆڵ ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێدی هێدی پلانی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵ، دزه‌یكردووه‌ته ده‌ره‌وه و شه‌ڕه‌كه نزیكه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنرێت،كه دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه.
له‌وباره‌یه‌وه "مایكڵ فالۆن" وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه" له 23/9/2016 دواین ده‌ستكاری و پێداچوونه‌وه به پلانی ئۆپراسیۆنی ئه‌و شاره‌دا كراوه، و پرۆسه‌ی ئابڵۆقه‌دانی شاره‌كه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌می داهاتوو ده‌ست پێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی داهاتوو به ته‌واوی شاری موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنێرت.
سه‌رۆككۆماری توركیا "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" زیاتر له‌وه رۆشت و به دیاریكراووی رۆژی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌ی دیاریكرد و گوتی"19/10/2016 ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و به دڵنیاییه‌وه رووده‌دات ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵمه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه به چه‌ند قۆناغێك به‌رێوه‌ده‌چێت.
یه‌كه‌م:-
پێویسته بنكه‌یه‌كی پاڵپشتی لۆجیستیكی بۆ پرۆسه سه‌ربازییه‌كه له بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره دابمه‌زرێت كه "60" كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری شاری موسڵه‌وه و هێزه عێراقییه‌كان پێش سێ مانگ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرته‌وه و له‌وكاته‌وه تا ئێستا پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت تا فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كان بتوانن تێیدا بنیشنه‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به ئاسانترین رێگا كه‌لوپه‌ل و سوته‌مه‌نی راسته‌وخۆ به رێگه‌ی ئاسمانی بۆ هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دابین بكه‌ن له بری ئه‌وه‌ی به بارهه‌ڵگر له كۆگا سه‌ربازییه‌كانی نزیك به‌غداوه بیگوازنه‌وه كه "298" كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری شاری موسڵه‌وه.
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی "560" راوێژكاری ئه‌مریكی بۆ بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره‌ش به كۆتاهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه راوێژ و هاوكاری بده‌نه هێزه هێرشبه‌ره‌كان و سیسته‌می تۆپه‌دورهاوێژه ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسیه‌كانیش دامه‌زراوه هاوشانی تۆپخانه‌ی"هاوتزه‌ر" ی گه‌ڕۆك كه له توانایدایه نیوه‌ی رێگا به‌ره‌و موسڵ بچێته پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ مووشه‌ك و رۆكێتی ئاراسته‌كراو كه ده‌توانن شاره‌كه بۆردوومان بكه‌ن و به ووردی و به ماوه‌ی "20" چركه ئامانجه‌كانیان بپێكن.
گه‌مارۆدانی شاره‌كه
گه‌یاره وه‌ك خاڵێكه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان كه ئه‌ركی رزگاركردنی موسڵیان پێسپێردراوه،ئه‌و هێزانه‌ش پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیان له سوپای عێراقین كه له كوڕانی هه‌موو پێكهاته‌كان پێكهێنراون و به هێزی هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزی نیشتیمانی ناو ده‌برێن،له‌و سوپایه‌ش "11" لیوا و هێزی تایبه‌تی ئاماده‌كراون بۆ هێرشه‌كه و ژماره‌ی هه‌ر لیوایه‌كیان نزیكه‌ی "2000" سه‌ربازه.
هاوشانی ئه‌و هێزانه "5" یه‌كه له هێزه‌كانی پۆلیس و هێزی هۆزه‌كان كه به نیمچه سه‌ربازی ناو ده‌هێنرێن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ئاماده‌ن و ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ش ده‌گاته"6000" كه‌س و زۆرینه‌یان له عه‌ره‌به سوننه‌كانی ناوچه‌كانی موسڵن.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌كی كه‌م له هێزه‌كانی پۆلیسی نیمچه سه‌ربازی كورد و ئه‌و هێزانه‌ی كه پارێزگاری له "كریستیان و كاكه‌ییه‌كان" ده‌كه‌ن له باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه گه‌مارۆی شاره‌كه ده‌ده‌ن و له‌و لایه‌وه ئابڵۆقه ده‌خه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به كۆتا هاتووه كه رێگه به خۆبه‌خشه شیعه‌كانی باشووری عێراق دراوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ناڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی دیكه بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ببنه هۆی دروستكردنی دوو دڵی و نیگه‌رانی بۆ خه‌ڵكی موسڵ كه زۆرینه‌یان سوننه مه‌زهه‌بن.
ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ش شێوازی به‌كارهێنانیان دیاریكراوه و له ژێر ناوی لیوای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دا ده‌بن و كاری سه‌ره‌كییان كۆنترۆڵكردنی رێگا لاوه‌كییه‌كان و گونده‌كانه كه ده‌كه‌ونه باشووری ناحیه‌ی گه‌یاره و رۆژئاوای موسڵ،به‌ڵام هیچ رۆڵێكی سه‌ره‌كییان له هێرشكردنه سه‌ر شاری موسڵ پێنه‌دراوه و به‌شداری شه‌ڕ ناكه‌ن له سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دا.
فشار له به‌ره‌ی بیابانه‌وه
قۆناغی داهاتوو له شه‌ڕی موسڵ پێشڕه‌وییه له چه‌ند گۆشه و به‌ره‌یه‌كه‌وه به ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه،وه‌ك ده‌بینرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌ره‌ی سه‌ره‌كی شه‌ڕ له رێگای خێرای موسڵ- به‌غدا له كه‌ناری رۆژئاوای رووباری دیجله‌وه ئه‌نجام بدرێت،هێزه‌كان له‌و به‌ره‌یه‌وه پێشڕه‌وی بكه‌ن تا ده‌گه‌نه ده‌وروبه‌ر و ده‌روازه‌ی باشووری شاری موسڵ،هه‌روه‌ها پێده‌چێت له رۆژئاوای موسڵه‌وه به‌ره‌و بیابان ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كان بۆ گه‌مارۆدانی رێگا و بیره نه‌وتییه‌كان و داخستنی شاره‌كه به سه‌ر هاتوچۆی چه‌كدارانی داعش بڕۆنه پێشه‌وه و رێگه له هه‌ر جوڵه و هاوكارییه‌ك بگرن كه له سوریاوه بۆ شاری موسڵ ره‌وانه بكرێت.
له رۆژهه‌ڵاتی كه‌ناری رووباری دیجله‌شه‌وه هێزێكی دیكه‌ی هێرشبه‌ر پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به ئامانجی گه‌یشتن به دروازه‌ی شاره‌كه له رۆژهه‌ڵاته‌وه.
له‌م قۆناغه‌شدا لێره و له‌وێ هێزه‌كان دووچاری شه‌ڕی ناو به ناو ده‌بنه‌وه به‌ڵام له یه‌ك رۆژدا ده‌توانن به ئاسانی "16" كیلۆمه‌تر خاك له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن و بیخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه، و رۆژی دوواتر شه‌ڕی قورس بگه‌یه‌ننه ناو مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش
یان ده‌توانن رابوه‌ست تا هێزه‌كان خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه و ئاماده‌كاری باشتر بۆ چوونه پێشه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن.
پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له به‌ره‌ی بیابان و رۆژئاوای شاره‌كه‌وه كاروانی گه‌وره و فراوانی هێزه‌كانی عێراقی و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پاش رۆژانێكی زۆر له بۆردوومانی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش ببینرێن و له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 8/11/2016 ده‌وروبه‌ری موسڵ له چه‌ند خاڵێكی جیاوازدا پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
ترسی سڤیله‌كان
پێده‌چێت شه‌ڕی سه‌ره‌كی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه له مانگی تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌مدا به ڕێوه‌بچێت،چونكه پێویسته بنكه‌یه‌كی چالاكی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له شوێنێكی نزیكی سه‌نته‌ری شاره‌كه دابمه‌زرێنرێته‌وه، وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ له باشووری شاره‌كه،ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ هێزه عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه شوێنێكی دیكه بكه‌نه باره‌گا و بنكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و تۆپخانه‌كانیان.
پرسی خه‌ڵكه سڤیله‌كه رێگرییه‌كی قورس له به‌رده‌م هێزه هێرشبه‌ره‌كان داده‌نێت،چونكه له‌وانه‌یه تا ئێستا زیاتر له "700" هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل له شاره‌كه‌دا مابنه‌وه و بژین،ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی دانیشتووانه له شارێكدا كه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه تا ئێستا له هیچ ناوچه و شارێكدا دۆخێكی له‌م شێوه‌یه نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه كه هێزه‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر شارێك به‌و ژماره زۆره خه‌ڵكی سڤیلی تێدابێت.
هه‌ر چه‌ند له‌وكاته‌ی كه هێزه هێرشبه‌ره‌كان ده‌وروبه‌ری شاره‌كه گه‌مارۆ ده‌ده‌ن،ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی شاره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌ڵبێن، ئه‌گه‌ر هاتوو داعش توانای رێگریكردنی له‌و خه‌ڵكه له ده‌ستدابێت،ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یه كه وا له هێزه عێراقییه‌كان بكات تا له موسڵ نزیكببنه‌وه تا ئه‌وه كاته‌ی ده‌توانن به یه‌كجاری كۆنترۆڵی ته‌واویان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هه‌بێت،باشترین رێگه بۆ دانیشتوانی موسڵ ئه‌وه‌یه كه له ماڵ و شوێنه‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه و له كاتی شه‌ڕه‌كاندا خۆیان حه‌شار بده‌ن،چونكه دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل و ده‌رنه‌كه‌وتنیان له سه‌ر رێگا و شه‌قامه‌كان، رێگه بۆ هێزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان خۆش ده‌كات به ووردی چه‌كدار و كاروانه سه‌ربازییه‌كانی داعش بكه‌نه ئامانج.
داڕووخانی خێرا؟
چه‌ند مانگێكه هاوپه‌یمانان به ووردی چاودێری ئاستی به‌رگری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن،و سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر توانای به‌رگری و جوڵه‌ی چه‌كداره‌كانیان،بۆیه لێدان له به‌ره‌ی به‌رگری داعش به خێرایی به‌ڕێوه ده‌برێت و له ئاسمانه‌وه تێكیان ده‌شكێنن،هاوشانی ئه‌وه به چڕی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی توانای چه‌كداره‌كانیان لاواز بكرێت و توانای رووبه‌روو بوونه‌وه‌یان له ده‌ست بده‌ن.
به‌ڵام له كۆتایی رێگادا چه‌كدارانی داعش ناتوانن له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شاری موسڵ به‌رگرییه‌كی به‌هێز بكه‌ن،له رابردووش‌دا زیاتر داعش له ناوچه قه‌ره‌باڵغ و گه‌ڕه‌كه گه‌وره و باڵه‌خانه به‌رزه‌كاندا به‌رگری كردووه،بۆ نموونه له روومادی به پانایی "16" كیلۆمه‌تر و درێژایی "16" كیلۆمه‌تر و رووبارێكی "48" كیلۆمه‌تری به‌رگری كردوه و پێده‌چێت له موسڵیش له رووبه‌رێكی دوو به‌رامبه‌ری ئه‌و رووبه‌ره‌ی روممادیدا به‌رگری بكه‌ن.
بۆیه پێده‌چێت چه‌كدارانی داعش كه ژماره‌یان له نێوان "2000" تا "3000" چه‌كدار بێت له‌ناو شاری موسڵدا ته‌نها دوو گه‌ڕه‌ك و ناوچه هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگرییه‌كی به‌هێزی تێدا بكه‌ن،به تایبه‌تی یه‌كێك له‌و ناوچانه رۆژئاوای موسڵه كه ناوه‌ندی حكومه‌ت و شوێنێكی سمبولیكه،چونكه هه‌تا ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كۆنترۆڵ نه‌كرێت ناتوانرێت رزگاركردنی ته‌واوی شاره‌كه رابگه‌یه‌نرێت،بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه داعش به‌رگرییه‌كی توندی تێدا بكات ئه‌و ناوچه‌یه بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناوچه كۆنه‌كانی شاره‌كه كه رێگاوبانه‌كانیان به‌رته‌سكه ئاسان نییه هێزه عێراقییه‌كان بتوانن تۆپبارانی بكه‌ن و له ئاسمانیشه‌وه فڕۆكه‌كان به ووردی و ئاسانی بیكه‌نه ئامانج.
به‌ڵام له‌وكاته‌ی ئه‌و ده‌سته و تاقمه به‌رگریكارانه‌ی داعش هه‌ره‌س دێنن،هه‌ره‌سێكی سه‌یر و خێرا رووده‌دات،وه‌ك ئه‌و هه‌ره‌سه‌ی دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك شه‌ڕ له فه‌لووجه روویدا،ئه‌وكات قۆناغی سه‌قامگیری له پرۆسه سه‌ربازییه‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه،ئه‌و كاته‌یه ده‌بێت هێزه عێراقییه‌كان جیاوازی بكه‌ن له نێوان چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی داعش و ئاواره و هه‌ڵاتوه‌كانی جه‌نگ،ئه‌وكاته‌یه پێویسته به زوویی یاسا و سیسته‌م و ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه،ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌ركه‌یه كه زۆر له شه‌ڕه‌كه قورستره.
راپۆرتی مایكل نایتس له په‌یمانگای واشنتۆن