مه‌ترسی سه‌ركه‌وتنی هاوشێوه‌كانی تره‌مپ له ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆك هێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌ره‌كی له ئه‌وروپا هۆشداری ده‌ده‌ن، نابێت هه‌ڕه‌شه‌ی پاڵێوراوانی پۆپۆلیست به كه‌م وه‌ربگرێت.
ترامپ به سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كانیان تووشی شۆك كرد، له‌وانه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، كه پارته‌كانی راستگرای هه‌ردوو وڵات چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا وۆلفگه‌نگ شوبل به رۆژنامه‌ی بیلد ده‌یل رایگه‌یاند: "پۆپۆلیزمی فریوده‌ر ته‌نیا كێشه‌ی ئه‌مریكا نییه و له شوێنه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاواش هه‌یه".
پارتی راستگرای ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌ڵمانیا، كه دژی كۆچبه‌رانه، لایه‌نگرانی پارته گه‌وره‌كانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
ئه‌م پارته چوار ساڵ به له ئێستا دامه‌زراوه و ئێستا زیاتر له نیوه‌ی كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سیاسه‌تمه‌داریكی كۆنسه‌رڤاتیك له ئه‌ڵمانیا له‌وه ده‌ترسێت سه‌ركه‌وتنی ترامپ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیا هه‌بێت.
هانس پیتێر فرێدریك رایگه‌یاند: "ده‌نگده‌ران هه‌ست ده‌كه‌ن كۆنترۆڵی شته‌كانیان له‌ده‌ستداوه، له بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپا بگره تا ده‌گاته كێشه‌ی كۆچبه‌ران".
گوتیشی "ئه‌گه‌ر پارته سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كانمان وه‌ڵامیان نه‌بێت، ئه‌وا بۆ لای پۆپۆلیسته‌كان ده‌چن".
كۆمیسه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا، گونتێر ئۆنتینگێر پێی وایه "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌ك بۆ ئه‌ڵمانیا بوو".
له لایه‌كی تره‌وه، راپرسییه‌كی كه‌ناڵی ZDF پیشان ده‌دات 82% ئه‌ڵمانییه‌كان سه‌ركه‌وتنی ترمپ به شتێكی خراپ و زۆر خراپ ده‌زانن.
شاره‌زایان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سیسته‌می سیاسی ئه‌ڵمانیا پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له‌سه‌ر بنه‌مانی دووركه‌وتنه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانی دیكتاتۆر پاش هیلته‌ر دارێژراوه و جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌ڵمانیا كه‌متره له ئه‌مریكا.
به پێی راپرسییه‌كه، 65% ئه‌ڵمانییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای ژیر ده‌سه‌ڵاتی ترامپ خراپتر ده‌بێت.
ئه‌نگێلا مێركل له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی ترامپ داوای كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك دیموكراسی، ئازادی و رێزگرتن له یاسا و نه‌ژاد، ئاین و ره‌گه‌زی مرۆڤه‌كان بێت.