ژماره‌ی ته‌رمه‌كانی گۆڕی به كۆمه‌ڵی حه‌مام عه‌لیل ئاشكرا كرا
K24 – هه‌ولێر
له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل له باشووری موسڵ گۆرێكی به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه كه ته‌رمی 400 كه‌سی تێدایه.
هێزه‌كانی عێراقی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌م ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیلیان به دووری 30 كیلۆمه‌تری باشووری موسڵ كۆنترۆڵ كرد، پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند لاوه هێرشیان كرده سه‌ر ناحیه‌كه و چه‌كدارانی داعشیان ئابلۆقه دا.
چه‌ند رۆژێك پاش كۆنترۆڵ كردنی ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه، و به پێی هه‌واڵێكی سپوتنیك، ته‌رمی 400 كه‌سی تێدایه و له نزیك كولیژی كشتوكاڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
داعش به له ده‌ستدانی ناوچه‌كانی باشووری موسڵ، له‌وانه ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل زۆرێك له دانیشتوانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشتر ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بوون بۆ ناو موسڵ گواسته‌وه و زۆرێكیشیان له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژران، له ترسی ئه‌وه‌ی دووباره په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بكه‌ن.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ته‌رمه دۆزراوه‌كانی ناو گۆڕی به كۆمه‌ڵ بۆ مانگێك یان دوو مانگ به‌ر له ئیستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆربه‌ی ته‌رمه‌كان له‌ناو نه‌چوونه.
دانیشتوویه‌كی حه‌مام عه‌لیل كه ماڵی نزیكه له شوێنی گۆڕی به كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش ئێواران خه‌ڵكی بۆ ئه‌و شوێنه ده‌هێنا و ده‌یانكوشت.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و هێزه‌كانی عێراقی تا ئیستا چه‌ندین گه‌ڕه‌كیان له به‌ری چه‌پی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنترۆڵ كردووه و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیش نزیكی ته‌له‌عفه‌ر بوونه.
هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته ته‌واوی ناحیه‌ی باشیكیان كۆنترۆڵ كرد، چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی ناحیه‌كه‌یان ئابڵۆقه دابوو.