توركيا ده‌روازه‌يه‌كى سنوورى به رووى سووريادا داخست
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى توركيا ئاشكرايان كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به شێوه‌يه‌كى كاتى ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان هه‌رێمى كلسى توركيا و سووريا داخراوه.
ده‌روازه‌ى ئونجۆ بينارى سنوورى توركيا هاوسنووره له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ى سه‌لامى سووريا و به‌رهه‌ڵستكارانى ديمه‌شق تێيدا باڵا ده‌ستن.
ئه‌و ده‌روازه‌يه رێڕه‌وى سه‌ره‌كى هاتوچۆى چه‌كدارانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا و شاره‌كانى توركيايه.
ده‌روازه‌كه نزيكه له شارۆچكه‌ى ئه‌عزازه‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان كانتۆنى كوبانێ و عفرين و توركيا رێگه نادات شارۆچكه‌كه له لايه‌ن هێزى كورديى رۆژئاواى كوردستانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت.
ئه‌و گرووپ و ميليشيايانه‌ى هاوسۆز و لايه‌نگرى توركيان به پشتيوانى ئه‌نقه‌ره ده‌ستيان به‌سه‌ر شارۆچكه‌ى ئه‌عزازدا گرتووه.
ئيسماعيل جتاكلى فه‌رمانده‌ى هه‌رێمه‌كه رايگه‌ياندووه، ده‌روازه سنوورييه‌كه به رووى كۆمه‌كى مرۆيى و هاتوچۆى بازرگانيدا داخراوه.
له باره‌ى واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه ناوبراو هيچ زانيارييه‌كى ئاشكرا نه‌كرد.