مۆسكۆ: ئێمه ده‌زانين ترامپ چى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى ريابكۆڤ رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه به خێرايى كار بكات بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا.
ريابكۆڤ روونيكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى مۆسكۆ زانيارى ورديان له باره‌ى ئه‌و سياسه‌تانه هه‌يه كه دۆناڵد ترامپ كاريان له‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: له نێوان ئه‌و بانگه‌شانه‌ى له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن خستبوونيه‌ڕوو و ئه‌و سياسه‌ته‌ى په‌يڕه‌وى ده‌كات له داهاتوودا جياوازى هه‌يه.