ئه‌م هۆكارانه وا ده‌كات له‌كاتى خه‌وتندا دڵخۆش نه‌بيت
K24- هه‌ولێر
هه‌ندێك كه‌س هه‌رچه‌نده ده‌خه‌ون و خه‌ويان باشه، به‌ڵام به‌به‌رده‌وامى هه‌ست به ماندووييه‌تى و كه‌م توانايى ده‌كه‌ن.
به‌پێى توێژينه‌وه‌يه‌كى سه‌رۆكى په‌يمانگاى نيشتمانى فه‌ره‌نسى و شاره‌زا له‌بوارى كۆئه‌ندامى ده‌مار، نينا كوبى، هۆكارى ئه‌م ماندوويه‌تييه له‌كاتى خه‌وتندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند كرده‌وه‌يه‌ك كه رۆژانه مرۆڤ به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكات ياخود گوێان پێبدات، ئه‌نجاميان ده‌دات، كه ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كۆيان بكه‌ينه‌وه:-
- كه‌مى وزه له‌جه‌سته‌دا: توێژينه‌وه‌كه پێيوايه پشتگوێخستنى وه‌رزش، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ خانه‌كانى له‌شى لاواز بێت و وزه‌ى كه‌مبێت، بۆيه نينا كوبى، واى به‌باش ده‌زانێت پێويسته هه‌موو مرۆڤێك رۆژانه بۆ 40 خوله‌ك وه‌رزش بكات، به‌تايبه‌تى وه‌رزشى يۆگا.
- خواردن به‌شێوازێكى خراپ: پێويسته هه‌موو مرۆڤێك، سيسته‌مى خواردنى رێك بخات، به‌تايبه‌تى ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن و له‌ماوه‌ى پشووشدا زۆر نه‌خۆن، چونكه جه‌سته قورس ده‌بێت و وزه له‌له‌ش كه‌م ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويسته جۆرى خواردنه‌كانت، ئه‌و خواردنانه‌بێت كه زياتر بۆ جه‌سته به‌سوودن و وزه به‌خشن به‌تايه‌به‌تى سه‌وزه‌و ميوه‌و ماسى و ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ماده‌ى مه‌گنيسيوميان تێدايه و دووربكه‌ره‌وه له خۆراكانه‌ى كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به كاربۆهێدرات و پرۆتينيان تێدايه به‌تايبه‌تى ماكه‌رۆنه و گۆشت..هتد
- زۆرنه‌خواردنه‌وه‌ى ئاو به‌ڕاده‌ى پيويست: توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، كه‌مى ئاو خواردنه‌وه له رۆژانه‌دا، ده‌بێته هۆى ماندوويه‌تى، بۆيه پێويسته رۆژنه 10 كوپ ئاو بخۆيته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ش چالاك بێت و كه‌م وزه نه‌بێت.
- كه‌مى ڤيتامين D له‌جه‌سته: يه‌كێكه له‌و هۆكارانه كه ده‌بێته هۆى كه‌متواناى و نه‌بوونى وزه له‌جه‌سته‌دا، به‌تايبه‌تى له‌وه‌رزى زستاناندا،چونكه وه‌ك زانراوه تيشكى خۆر ڤيتامين D به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌جه‌سته‌ى مرۆڤدا، به‌ڵام به‌هۆى كه‌شوهه‌واى باراناوى خۆر زۆر به‌كه‌مى ده‌رده‌كه‌وێت، بۆيه پێويسته قه‌ره‌بووى ئه‌م جۆره ڤيتامينه به‌و خۆراكانه بكه‌يته‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤيتامين D.
- كه‌مى ماده‌ى ئاسن يان مه‌گنيسيوم له‌جه‌سته‌دا: توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، كه‌مى ئه‌م مادانه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى جه‌سته هه‌ست به ماندوويه‌تى بكات، هۆكارى كه‌ميه‌كه‌شى ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ زۆر خواردنه‌وه‌ى چاى، چونكه چاى ماده‌ى ئاسن له‌له‌شدا له‌ناوده‌بات، نينا كوبى، واى بۆ ده‌چێت، كه مرۆڤ نابێت چاى زۆر بخواته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ى ماده‌ى ئاسن يان مه‌گنيسيوميان له‌جه‌سته‌دا كه‌مه، پێويسته گرنگى به‌خواردنى سه‌وزه‌و فاصۆليا و نيسك..هتد بده‌ن.
- 14 كاتژمێر خه‌وتن به‌دواى يه‌كدا: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خه‌وتنى 14 كاتژمێر جه‌سته تێر ده‌كات، به‌ڵام له‌ش خاو بێزار ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌توانى هيچ كارێك ئه‌نجام بده‌يت، ياخود ئه‌گه‌ر ئه‌نجاميش بده‌يت زۆر به‌هێواشى و له‌سه‌رخۆيى كاره‌كانت راده‌په‌ڕێنيت، بۆيه پێوسته خۆت به‌دوور بگرين له‌و خه‌وتنه درێژخايه‌نه.
- په‌يوه‌يست بوون به هاوڕێى خراپ: زۆرجار مرۆڤ به‌هۆى تێكه‌ڵبوونى به هاورێى خراپ فێرى كێشانى جگه‌ره ياخود خواردنه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌بێت، ده‌بيته هۆى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوويه‌تى بكات و له‌شى خاو بێت، بۆيه پێويسته به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك خۆت به‌دوور بگريت له‌م جۆره هاوڕيانه بۆ ئه‌وه‌ى تووشى خواردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره مادانه نه‌بيت.
- خه‌وتن له‌سه‌ر جێگاى خراپ: زۆر گرنگه شوێن خه‌وتنه‌كه‌ت گونجاو بێت بۆ خه‌وتن، به‌تايبه‌تى ئه‌و رايه‌خه‌ى كه له‌سه‌رى ده‌خه‌ويت، پێويسته زۆر نه‌رم نه‌بێت، ياخود زۆر ره‌قيش نه‌بێت، چونكه ده‌بێته هۆى په‌يدابوونى ئازار له‌پشت و هه‌ستكردن به‌ماندوويه‌تى.