كوردستان24 ده‌قی یاسای (پشتگیری یاسایی حه‌شدی شه‌عبی) به كوردی بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26 تشرینی دووه‌می 2016 یاسای (پشتگیری یاسایی حه‌شدی شه‌عبی) په‌سند كرد.
ده‌قی یاسای (پشتگیری یاسایی حه‌شدی شه‌عبی)
ماده‌ی (1): گرووپ و پیكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه، پێكهاته‌یه‌كی یاسایین و خاوه‌ن ماف و پابه‌ندن به ئه‌ركه‌كان به حوكمی ئه‌وه‌ی هاوته‌ریب و یارمه‌تیده‌ری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقن و مافی پاراستنی ناسنامه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیان هه‌یه، تا ئه‌وكاته كه هه‌ره‌شه نین له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی.
ماده‌ی (2): ناوی گرووپ و پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له ماده‌ی (1) ئاماژه پێ دراوه، دیاری ده‌كرێن و له لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ده‌درێت و له ژێر رۆشناییدا رێوشوێنی پێویسته ده‌گرێته به‌ر.
ماده‌ی (3): ئه‌رك و چالاكییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانیانی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر داواكاری و فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌بێت، له سه‌ره‌تاوه و به‌رده‌وامی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌بێت، كاتێ كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی دروست ده‌بێت و پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی مه‌یدانی هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه و نه‌هێشتنی.
ماده‌ی (4): گرووپ و پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه مافی به‌كارهێنانی هێزی پیویستیان هه‌یه و ده‌توانن ئه‌وه‌ی پێویسته بكات ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌منی و تیرۆریستی كه رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ رزگاركردنی شاره‌كانی عێراق له گرووپه تیرۆریستییه‌كان و پاراستنی ئاسایش و له‌ناوبردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان هاوكارن و له ژیر هه‌ر ناوێك‌دا بن.
ماده‌ی (5): حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مان پابه‌ندن به ئاماده‌كرنی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌وانه‌ی دیكه كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی چالاكییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی پێویستیان پێ ده‌بیت، له‌كاتی بوونی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌منی له عێراق، یان له كاتی ئاماده‌بوونیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی پێویستیان پێ هه‌بێت.
ماده‌ی (6): ئه‌ندامان و گرووپ و پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و قوربانییه چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان ـ شه‌هیدان و برینداران و بێ سه‌رشوێنان ـ خاوه‌ن مووچه و مافی خانه‌نشین و ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ن كه به هاوشیوه‌كانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ ده‌درێت.
ماده‌ی (7): خزمه‌تی وه‌زیفی و پله به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نیشینی بۆ ئه‌ندامانی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌كاتی دامه‌زراندنیان له وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه له چوارچێوه‌ی میلاكاتی فه‌رمی ده‌وڵه‌تدا
ماده‌ی (8): نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پابه‌ندن به تۆماركردنی ناوه‌ندی له به‌غدا بۆ رووداوه‌كانی تایبه‌تی به خزمه‌تی جیهادی و شه‌هیدان و برینداران و بێ سه‌رشوێنانی ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی له پارێزگاكان و ئه‌ندامه‌كانی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
ماده‌ی (9): تۆماری ناوه‌ندی كه له ماده‌ی (7) ئاماژه پێكراوه گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی یاسایی كارگێڕییه بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری تایبه‌ت به تۆمار و په‌سندكردنی مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداران و بێ سه‌روشوێنانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به دروستی ده‌رچوون به‌ڵگه‌نامه‌كان.
ماده‌ی (10): ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی رێنمایی پیویست ده‌رده‌كات بۆ ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌م یاسایه.
ماده‌ی (11): ئه‌و یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵا ده‌كرێته‌وه و له رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 به جێبه‌جێكراو ئه‌ژمار ده‌كرێت.