"یەكێتی و گۆڕان لەبەر ئێران دەنگیان بە یاسای حەشدی شەعبی دا"

دەنگدانەکە لەسەر بنەمای حزبی بووە نەک بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئوسامە جەمیل ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24 رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی یەکێتی و گۆڕان لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نزیکن، بۆیە دەنگیان بە پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی داوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

 ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی ھەر دوو فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان بۆ پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بە ھەڵە ناودەبات و دەڵێت: "دەنگدانەکە لەسەر بنەمای حزبی بووە، نەک بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی".