زیاتر له 200 منداڵی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا بێ سه‌روشوێنن
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌مساڵ 206 منداڵی په‌ناخوازان له ویلایه‌تی براندنبۆرگ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی دی وێلت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی براندنبۆرگ رایگه‌یاند 260 منداڵ په‌نابه‌ران بێ سه‌رشوێنن كه 90 له‌وان ئه‌فغانین و 30 سوماڵی و 23 دیكه‌شی سورین. 168 منداڵی په‌نابه‌ران له ساڵی 2015 بێ سه‌رشوین بوون، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ش منداڵ له ساڵی 2014 بێ سه‌روشوین ببوون.
له لایه‌كی تره‌وه‌ی به‌رپرسێكی توركیا بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند زانیاری له‌باره‌ی چاره‌نووسی زیاتر له 10 منداڵی كۆچبه‌ران له‌به‌ر ده‌ست نییه كه ساڵی رابردوو له ئه‌وروپا بێ سه‌روشوین بوون، پێنج هه‌زاریان له‌كاتی گه‌یشتنیان به ئیتالیا بێ سه‌روشوین بوون و 3500 له‌كاتی گه‌یشتنیان به ئه‌ڵمانیا و ته‌مه‌نیان له نێوان 13 و 16 ساڵی دایه.
ئاژانسی پۆلیسی ئه‌وروپا ـ یۆرۆپۆل له سه‌ره‌تای ئه‌مسال رایگه‌یاند زیاتر له 10 هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ران پاش گه‌یشتنیان به ئه‌وروپا بێ سه‌روشوێن بوون و مه‌ترسی خۆیشی له‌وه پیشان ده‌دات كه بكه‌ونه به‌ر ده‌ستی رێكخراوه‌كانی بازرگانی به مرۆڤ.