به‌ڵگه‌نامه گرنگ و مه‌ترسیداره‌كانی داعش كه‌وته ده‌ست هه‌واڵگری
K24 – هه‌ولێر:
هه‌واڵگری عێراق ده‌ستی به سه‌ر گه‌وره‌ترین كۆگای به‌ڵگه‌نامه زۆر گرنگ و مه‌ترسیداره‌كانی داعشدا گرتووه و له‌وباریه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری عێراق ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به گرنگ و مه‌ترسیدار ناو ده‌بات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه هێزه‌كانی سه‌ر به هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا توانیوویانه ده‌ست به سه‌ر گه‌وره‌ترین كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه هه‌ستیار و گرنگه‌كان و ژماره‌یه‌ك كۆمپیوته‌ر و كتێبی تایبه‌ت به فیكری داعشیدا بگرن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه" ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نرخێكی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه و خه‌زێنه‌یه‌كی زانیاریی له سه‌ر كۆمه‌ڵ و گروپه تیرۆریستییه‌كان و ناو و ناو نیشانی ئه‌وانه‌ی تێدایه كه بازرگانیان به زه‌وی داگیركراوی كوردی شه‌به‌ك و كریستیانه‌كان،توركمان و شیعه‌كانه‌وه كردووه و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان ده‌ركردووه یان به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ڵاتبوون.
هه‌روه‌ها روونتر له سه‌ر ئه‌و دۆسیانه له به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌واڵگری عێراقدا قسه‌كراوه و رایانگه‌یاندووه" ئه‌و تۆمار و پسووله و گرێبه‌ستانه‌ی له ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دان و ده‌ست هه‌واڵگری كه‌وتوون، به ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و له ئه‌نجامی فرۆشتنی ماڵ و موڵك و زه‌وییه كشتوكاڵییه داگیركراوه‌كان ده‌ستیان كه‌وتووه،زۆربه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌و كاره ده‌ستیانكه‌وتووه دراوه به چه‌ك و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ ئه‌و بواره به‌كاردێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی پێبكه‌نه ئامانج.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌واڵگری سه‌ربازی به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه و ئه‌رشیفكردنیان،بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه‌ی تاوان دژی ئه‌و گروپانه به‌كاربهێنرێت كه هاوكاری داعشیان كردووه،له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌س و گروپانه‌ش ده‌درێنه دادگا و به‌ڵگه‌كان له دژیان به‌كارده‌هێنرێت.