پیلانی تیرۆركردنی ساڵح موسڵیم له ئه‌وروپا دارێژراوه
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له په‌كه‌كه باس له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانێك بۆ تیرۆركردنی ساڵح موسڵیم له ئه‌وروپا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و پیلانه له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه دارێژراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، حكومه‌تی توركیا پاش ئه‌وه‌ی ره‌وشی منبج، باب و ره‌ققه به دڵی ئه‌و نه‌بوو، له ئه‌وروپا و رۆژئاوای كوردستان ئاماده‌كاری بۆ هێرشێكی دیكه كرد، ئه‌ویشی پیلانی تیرۆركردنی ساڵح موسڵیم بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌واڵگری دوو وڵاتی ئه‌وروپا ئاشكرا كرا، توركیا ئه‌و كه‌سانه‌ی كشانده‌وه كه له لایه‌ن ده‌زگای میت بۆ كوشتنی موسڵیم راسپێردرابوون.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر پاش ئه‌م شكسته، توركیا بڕیاری گرتنی ساڵح موسڵیمی ده‌ركرد.
هه‌ر له‌باره‌ی پیلانی تیرۆركردنی موسڵیم هاتووه "هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌باره‌ی ئه‌م پیلانه‌وه هۆشداری داوه توركیا".