هه‌ر پێنج خۆكوژه‌كه‌ی داعش كوژران
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به كوشتنی پێنج خۆكوژی داعش له ناو سامه‌ڕا كۆتاییان به شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ناو شار هێنا و ره‌وشه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه.
ژماره‌یه‌ك خۆكوژی سه‌ر به داعش دزه‌یانكردبووه ناو شاری سامه‌ڕا و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئابڵۆقه‌دران.
ئه‌و خۆكوژانه‌ی داعش هاتبوونه‌ته ناوچه‌ی"ئه‌لمه‌لویه" له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سامه‌ڕا و ته‌قه و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان خۆكوژه‌كانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق روویدا.
پاش تێپه‌ربوونی چه‌ند كاتژمێرێك له شه‌ڕ و پێكدادانی ناو سه‌نته‌ری شاری سامه‌ڕا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كۆتاییهاتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه" رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له نزیك ماڵی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین روویدا و جگه له چه‌ند خۆكوژێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ی داعش به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌یانكرد.
به‌و هۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناو شاری سامه‌ڕادا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان راگه‌یاند و له ناوچه‌كانی شه‌ڕه‌كه هێزێكی زۆری عێراقی كۆبوونه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌منی به كوشتنی هه‌ر پێنج خۆكوژه‌كه‌ی داعش ره‌وشه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد، پاش ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌ی "ئه‌لمه‌لویه" له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سامه‌ڕا شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان هه‌روه‌ها باسیان له كوژرانی هه‌شت پۆلیس و برینداربوونی سێ دیكه‌یان كرد له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌ناو سامه‌ڕا.