شاندى پارتى رێگه‌يه‌كى نوێ تاقيده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌رچى له خوله‌كانى رابردووى گفتوگۆى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كاندا، شانده‌كانى به‌شداربوو، لێدوانيان بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن ده‌دا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانيان، به‌ڵام ئه‌مجاره شانده‌كه‌ى پارتى نايه‌وێت هيچ قسه‌يه‌ك بۆ ميديا بكات و ده‌يه‌وێت ئه‌م شێوازه تاقيبكاته‌وه.
شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیا لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و لایەنە تورکمانەکان کۆبووەوە، بڕیاریشیانداوە ئەمجارە بە ھیچ شێوەیەک قسە بۆ میدیا نەکەن، تاوەکو سەردانەکانیان بۆ لای ھەموو لایەنەکان كۆتاييان دێت، دوای ئەوە ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ھێز‌و لایەنە سیاسیەکان، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.