چیڕۆکی منداڵێکی بێ دایک لە ئاوارەییدا
K24 - حەسەن شام
شەڕ جیا لەوەی دەبێتە ھۆی درووستبوونی چەندین چیرۆکی پڕ تراژیدیا، ھاوکات دوای کۆتایی ھاتنیشی چیرۆکەکان بەردەوام دەبن، لە کەمپی حەسەن شام، کچێکی كە تەمەنی ساڵێك و دوو مانگە، لەگەڵ باوکی کە لە مووسڵەوە ئاوارە بوونە ژیانێکی سەخت و کولەمەرگی دەگوزەرێنن و دووبراشی کە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعشدا ماون چارەنووسیان نادیارە.