به‌هۆی ئه‌م وێنه‌یه داوا ده‌كرێت باڵیۆزی عێراق له ئه‌رده‌ن له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌فیه سوهێل، باڵیۆزی عێراق له ئه‌رده‌ن، سه‌ردانی وه‌زیرێكی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراق ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی شیعه داوا ده‌كه‌ن، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌و باڵیۆزه له كاره‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
عه‌بدولئیلاه نائیلی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ره‌خنه‌ی توندیان له سه‌فیه‌ی سوهێل گرت و سه‌ردانه‌كه‌یان به "شكاندنی شكۆی مێژووی عێراق" وه‌سفكرد.
باڵیۆزه‌كه‌ی عێراق، له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن، سه‌ردانی مونزیر ئه‌لشاوی، وه‌زیری دادی سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسێن كرد و ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانی نیگه‌ران كردووه.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌عس و داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی، باوكی سه‌فیه سوهێلیان كوشتووه و ده‌شپرسن "ئایا باوكی له‌و كاره‌ی رازی ده‌بێت؟".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوایان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، رێكاری یاسایی له دژی سه‌فیه سوهێل بگرنه‌به‌ر.