رێگه‌يه‌كى سيحراوى..ته‌نيا به مانگێك فێرى زمانێكى بيانى ده‌بيت
K24 – هه‌ولێر:
ليو ئه‌ندرس، ته‌مه‌نى 64 ساڵه و رێگه‌يه‌كى نوێى بۆ فێربوونى زمانى بيانى داهێناوه و خۆى ده‌توانێت به 20 زمان به پاراوى قسه بكات.
ئه‌ندرس، بۆ ئيتاڵياييه‌كان رێگه نوێيه‌كه‌ى خۆى ئاشكرا كردووه و هانيانده‌دات ته‌نيا له يه‌ك مانگدا فێرى زمانێكى بيانى ببن.
به چاوپۆشين له ته‌مه‌ن، ئاستى فێربوون، لێهاتوويى، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت به شێوه‌يه‌كى باش و به پاراوى ته‌نيا له چوار هه‌فته‌دا فێرى زمانێكى بيانى بێت.
له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ى (fatti quotidiani)ى ئيتاڵيايى ورده‌كارى ئه‌و رێگه سيحراوييه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌زموون باش‌ترين به‌ڵگه‌يه
ئه‌ندرس له ته‌مه‌نى 53 ساڵييدا هه‌وڵيدا ته‌نيا له يه‌ك مانگدا فێرى ئه‌ڵمانيى ببێت و ئه‌و كاته كاره‌كه‌ى پێكه‌نيناوى بوو، به‌ڵام ته‌نيا به ته‌رخانكردنى نيو كاتژمێر بۆ لێكۆڵينه‌وه له ئه‌ڵمانيى ئه‌ندرس توانى ئاواته‌كه‌ى بهێنێته دى.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵدان بۆ فێربوونى زمانێكى بيانى له سه‌ره‌تادا بێزاركه‌ر و ناخۆشه به‌ڵام رۆژ له دواى رۆژ فێرخواز تێده‌گات كه شتى نوێ فێربووه و شانازى به خۆيه‌وه ده‌كات.
دواى چه‌ند رۆژێك ده‌زانێت كه به‌ره‌به‌ره له ناوه‌ڕۆكى رسته ساده‌كات تێده‌گات و به‌و جۆره دواى هه‌فته‌يه‌ك يان دوو هه‌فته ده‌توانێت داواى قاوه‌يه‌ك به‌و زمانه بكات. يان له پرسيارى ميوانخانه‌يه‌ك بكات.
رێگه‌ى ئه‌ندرس به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشت به‌وه ده‌به‌ستێت رۆژانه نيو كاتژمێر به بێ پچڕان فێرخواز سه‌رقاڵى خۆ فێركردن بێت.
رێگه سيحراوييه‌كه
ئه‌ندرس 15 ساڵ خه‌ريكى به‌دواداچوون و خۆماندووكردن بوو بۆ ئه‌وه‌ى بگاته باش‌ترين و ئاسانترين رێگه بۆ فێربوونى زمانى بيانى و له ئينته‌رنێتيش ئه‌زموونى خۆى پراكتيك كرد ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى بتوانێت نزيكه‌ى 20 زمان فێر ببێت.
ئامۆژگارييه‌كانى ئه‌ندرس:
يه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و شتانه دووباره بكه‌ره‌وه كه فێريان بووى، تا له مێشكتدا جێ‌گير ده‌بن.
دووه‌م: به‌شێكى مێشكت بۆ فێربوون و بيرخستنه‌وه‌ى زمانه‌كه ته‌رخان بكه، ئه‌مه‌ش له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌بێت كه هه‌وڵبده‌يت قسه‌ى پێ بكه‌يت.
سێيه‌م: هه‌وڵى سه‌يڤكردنى وشه‌ى زۆر و خێرا سه‌يڤكردنى وشه‌كان به له مێشكدا.
ئه‌ندرس باس له‌وه‌شده‌كات، فێرخواز ده‌بێت خۆشه‌ويستى بۆ ئه‌و زمانه هه‌بێت كه ده‌يه‌وێت فێرى ببێت و هه‌وڵى زۆر بدات ئيراده‌ى هه‌بێت بۆ به‌رده‌وام بوون، ئه‌وا بێگومان دواى چوار هه‌فته به‌و ئامانجه ده‌گات كه ده‌يه‌وێت به‌ده‌ستى بهێنێت.
سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست.