زیدان چه‌ندان یاریزانی كاریگه‌ری له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید دوورخسته‌وه
زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی چه‌ندان یاریزانی كاریگه‌ری دوورخستۆته‌وه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كریستیانۆ و مۆدریچه.
بڕیاره سبه‌ی له هه‌فته‌ی پازده‌هه‌می لالیگای ئیسپانیا ریال مه‌درید به‌بێ bbc له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا بكات، ئه‌گه‌ر زێدان له‌م یارییه نه‌دۆڕێت، ده‌بێت یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی یانه‌كه كه 35 یاری تێپه‌ڕ ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی تامی دۆڕاندن بكات.
زێدانی راهێنه‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیپۆرتیڤۆ چه‌ند یاریزانێكی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه پشوو پێداوه له‌وانه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه‌ریم بنزیما، لۆكا مۆدریچ و فابیۆ كوێنتراو له‌لایه‌كی دیكه‌ش گاریس به‌یل به‌هۆی پێكانه‌وه ناوی له پێكهاته‌كه‌ی ریال مه‌درید نابینرێت.
زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ریش پێش یارییه‌كه‌یان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مۆراتا و لوكاس ڤازكێس به سه‌ره‌كی یاری پێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی دیكه به‌ته‌واوی بۆ جامی جیهانی یانه‌كان ئاماده‌بن، كه بڕیاره دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یان راسته‌وخۆ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ره‌و ژاپۆن گه‌شت بكات