مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه تا ئه‌م مه‌رجه‌ی بۆ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، مێسی دوو مه‌رجی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌پاندووه كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ماسكیرانۆوه هه‌یه.
ئه‌مرۆ 10 دێسێمبه‌ری 2016، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مێسی مانه‌وه‌ی خافێر ماسكیرانۆی هاونیشتیمانی كردۆته‌وه مه‌رجێكی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا.
مه‌رجی دووه‌م مێسی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌ی جیهانه كه پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك له‌م یاریزانانه پاوڵۆ دیبالا یان سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ بێت.
له ئێستا خۆرخی مێسی كه باوكی ئه‌ستێره ئه‌ر‌جێنتینایه‌كه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دوو رۆژه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته شاری بارسێلۆنا، راشیگه‌یاندووه كه چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره به پاره‌ی گرانبه‌ها بۆ كڕینی مێسی له‌سه‌رهێڵن.
مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ماوه‌ی 14 ساڵه یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه، ئێستا گۆڵكه‌ری مێژووی یانه‌كه‌یه و 5 نازناوی باڵۆن دۆریشی به‌ده‌ستهێناوه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا كۆتایی دێت.