به ڤیدیۆ...لاوازترین یانه ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی بۆندزلیگای له زه‌وی دا
شكسته‌كه‌ی لایبزیغ له بوندزلیگای ئه‌ڵمانیا دیارترین رووداوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی دوای 13 یاری، تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، بایرن میونشن گۆڵبارانی ڤۆڵفسبورگی كرد و پێشه‌نگی وه‌رگرته‌وه، له دواخوله‌كیش دۆرتمۆند له شكست رزگاری بوو.
ئینگۆلشتات ـ لایبزیغ
یانه‌ی لایزبغ كه به ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی بۆندزلیگا ناسراوه، نه‌یتوانی خراپی بارودۆخی یانه‌ی ئینگۆلشتات بقۆزێته‌وه كه له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه ده‌هات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ رۆژه ڕه‌شه‌كه‌ی لایزیغ ده‌ستیپێكرد و به گۆڵێكی بێ‌وڵام تووشی شكست بوو، تاكه گۆڵی یارییهكش رۆجێر دی ئۆلیڤێرای به‌رازیلی تۆماری كرد، به‌مه‌ش به 33 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ پێشه‌نگی بۆ بایرن میونشن چۆل كرد.
بایرن میونشن ـ ڤۆڵفسبورگ
یانه‌ی بایرن میونشن له نێو یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا گۆڵبارانی یانه‌ی ڤۆڵسبورگی میوانی كرد و به 5 گۆڵی خاوێنیش یارییه‌كه‌ی برده‌وه، له خوله‌كی 18 ئاریان رۆبن شریتی گۆڵه‌كانی یانه باڤارییه‌كه‌ی بڕی، دواتر له خوله‌كی 22 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م باڤارییه‌كان برینه‌كانی میوانه‌كه‌یان سه‌ختتر كرد، كاتێك له خوله‌كی 58 لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، له خوله‌كه‌كانی 76 و 86 تۆماس موله‌ر و دۆگلاس كۆستا هه‌ریه‌كه‌یان گۆڵێكی دیكه‌یان تۆمار كرد.
بایرن میونشن به 33 خاڵ لوتكه‌ی بۆندزلیگای وه‌رگرته‌وه، یانه‌ی ڤۆڵفسبورگیش به 10 خاڵ ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بۆ خانه‌كانی خواره‌وه دابه‌زی.
كۆڵن ـ دۆرتمۆند
یانه‌ی كۆڵن له‌سه‌ر یاریگه‌ی (راین ئێنیرجی) میوانداریی زه‌رده‌واڵه‌كانی دۆرتمۆندی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 28 ئارتیۆمس یانه‌ی كۆڵنی به گۆڵێك پێشخست، یارییه‌كه تا خوله‌كی 90 به‌م تاكه گۆڵه مایه‌وه، به‌ڵام ماركۆ رۆیس پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێبدات گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.