به وێنه.. چله‌ی ماته‌مینی "سه‌ربازی ون" له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو
K24 - ئه‌ڵمانیا:
ئه‌مڕۆ 10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، له رێوڕه‌سمێكدا، به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیده، یادی چله‌ی ماته‌مینی دكتۆر سلێمان به‌ڕێوه‌چوو.
د. سه‌عید چرووككایا، ناسراو به دكتۆری پێشمه‌رگه، یاخود د. سلێمانی، رۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، له كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو، به سه‌ختی برینداربوو.
دواتر به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا گوازرایه‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی، دوای سێ رۆژ، له رێككه‌وتی 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌هید بوو.
دكتۆر سلێمان، كوردێكی زازایی باكووری كوردستان بوو، له كاتی په‌لاماردانی كوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، خۆشگوزەرانی وڵاتی ئەڵمانیا و منداڵ و خێزانی جێده‌هێڵێت و روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
فۆتۆ: پشتیوان جاف