تيپێكى كاراتى توركيا داواى مافى په‌نابه‌رێتى له ئه‌ڵمانيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
يازده هاووڵاتى ئه‌ندامى تيپێكى كاراتى توركيا داوايان له ئه‌ڵمانيا كردووه مافى په‌نابه‌رێتييان پێ ببه‌خشێت.
گوته‌بێژى پۆليسى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، 11 هاووڵاتى توركى ئه‌ندامى تيپى كاراتى توركيا داواى مافى په‌نابه‌رێتييان له ئه‌ڵمانيا كردووه.
ئه‌و تيپه له ئه‌سته‌مبووڵه‌وه روويانكردبووه ئه‌ڵمانيا و له 14 كه‌س پێكهاتبوون و دواى گه‌يشتنيان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى دۆسڵدۆرڤ پۆليس به‌دواداچوونى كردووه و بۆى ده‌ركه‌وتووه, ئه‌و تيپه هيچ يارى و پاڵه‌وانێتييه‌كيان نييه و يه‌كێك له تيمه‌كه‌ش قاچاغچى بووه.
گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆليس ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو, دوان له تيپه‌كه ئازادانه بڕياريان داوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توركيا و پۆليسيش قاچاغچييه‌كه‌ى ده‌ستگير كردووه و 11 كه‌سه‌كى ديكه كه يه‌كێكيان منداڵه گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌رى تايبه‌ت به داخوازى مافى په‌نابه‌رێتى.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندووه، له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا 35 هاووڵاتى توركى خاوه‌ن پاسه‌پۆرتى ديپلۆماسى داواى مافى په‌نابه‌رێتييان له ئه‌ڵمانيا گرتووه.
دواى كوده‌تاى 15ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا فه‌رمانى ده‌ستگيركردنيان بۆ هه‌زاران هاووڵاتى ده‌ركردووه و به هه‌زاران هاووڵاتيش له‌سه‌ر كاره‌كانيان ده‌كراوون و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى درووستبوونى كۆچى هاووڵاتيانى توركيا به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا و داواكردنى مافى په‌نابه‌رێتى له‌و وڵاتانه.