ڤيديۆ.. رۆژين "سه‌ربازی ون" ده‌لاوێنێته‌وه
K24 – هامبۆرگ:
له شارى هامبۆرگى ئه‌ڵمانيا چله‌ى شه‌هيدى پێشمه‌رگه, دكتۆر سڵێمان چرووككايا ساز كرا.
شه‌هيد دكتۆر سڵێمان، وه‌ك خۆبه‌خش له ئه‌ڵمانياوه گه‌ڕابوويه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه، له تيمى ئه‌ندازه‌ى پێشمه‌رگه له بوارى هه‌ڵگرتنه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مين و بۆمبه چێندراوه‌كانى داعش خزمه‌تى ده‌كرد و سه‌ره‌نجام به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبه‌وه شه‌هيد بوو.
له چله‌ى شه‌هيدى دكتۆر سڵێمان چرووككايا دا ژنه گۆرانيبێژى كورد رۆژين سروودێكى پێشكه‌ش گيانى شه‌هيدانى پێشمه‌رگه و دكتۆرى شه‌هيد كرد.