قەیرانی دارایی رێژەی مراندنی ئۆتۆمبێلی کەمکردووەتەوە

قەیرانی دارایی گۆڕستانی ئۆتۆمبێلی گرتووەتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستانداتەنات کاریگەری لەسەر ئەو ئوتۆمبێلە ھەڵوەشاوانەش کردووە، کە ساڵانە تەنھا لە پارێزگای  ھەولێر زیاتر لە 3 ھەزار ئوتۆمبێل، بەھۆی دەرنەچووینان لە مەرجەکانی توندوتوڵی ھاتووچۆ و رووداوەکانەوە لە ناو دەبرێن، پاش لەناوبردنی ئەم ئوتۆمبێلانە جارێکی دیکە لەلایەن کارگە پیشەسازییەکانەوە سوودی لێوەردەگێرێتەوە، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێریش دەڵێت بەھۆی قەیرانی دارایی ئەمساڵ رێژەی مراندنی ئۆتۆمبێل کەمبووەتەوە.

فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا ئێستا 3 ھەزار و 196 ئۆتۆمبێل ھەڵوەشێندراونەتەوە".

گوتیشی: "پێشتر كە باری دارایی خەڵك باش بوو رێژەی ھەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكان زۆر بوو، ئەو ئۆتۆمبێلانەی نرخیان كەمبوو خەڵك ھەڵیدەوەشاندنەوە، بەڵام ئێستا بەھۆی قەیرانی دارایی رێژەی ھەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبێل كەمتربووەتەوە".