"ئه‌م شۆخه رووسییه رۆڵی له سه‌ركه‌وتنی ترامپدا هه‌بووه"
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، شۆخێكی رووسی خستووه‌ته لیستی تایبه‌تی سزاكان، به‌و پێیه‌ی گومانده‌كرێت هاوكاری مۆسكۆی كردبێت، بۆ هاككردنی نوێنه‌رانی دیموكراته‌كان و له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، رۆڵی له سه‌ركه‌وتنی ترامپدا هه‌بووبێت.
ئه‌و شۆخه رووسییه ناوی ئه‌لیسا شیڤچینكۆیه و یه‌كێكه له "هاككه‌ر"ه لێهاتووه‌كان و له كۆمپانیایه‌كی گه‌وره كارده‌كات و پسپۆره له دۆزینه‌وه خاڵه لاوازه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كۆمپانیاكه.
ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئه‌مه‌ریكان بۆ تۆمه‌تباركردنی ئه‌و شۆخه رووسییه، ئه‌وه‌یه كۆمپانیای "زێد ئۆ ئار"، هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیای كردووه له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، شێڤچینكۆ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، هیچ كارێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حكوومه‌تی رووسیا نه‌كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و په‌یامه ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، ئه‌و "هاككه‌ره" به‌رگری له خۆی ده‌كات و رایگه‌یاندووه، ره‌نگه كۆشكی سپی زانیاری شێوێندراوی كه‌وتبێته ده‌ست و راستییه‌كان شێوێندرابن.
ئه‌و كچه هاككه‌ره رووسییه ده‌ڵێت: "پێده‌چێت هاككه‌رێكی بچووك و كۆمپانیایه‌كی بێ فرتوفێڵ، باشترین نموونه‌بێت بۆ ئه‌و سزادانه، من نامه‌وێت خۆم بشارمه‌وه، زۆر گه‌شت ده‌كه‌م و مرۆڤێكی خۆشه‌ویستم، گرنگترین شتیش ئه‌وه‌یه، نه پاره‌یه‌كی زۆر و نه ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كانیشم سنووردارن".
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، له راپۆرتێكدا، كه رۆژی هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، هه‌وڵییانداوه ئاسانكاری بۆ دۆناڵد ترامپ بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵه‌كانی ركابه‌ره‌كه‌ی، كه هیلاری كلینتۆنی كاندیدی دیموكراته‌كان بوو، سنوورداربكه‌ن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاككردنه‌كه و یاریكردن له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه، كه مۆسكۆ ئه‌نجامیداون، مه‌به‌ست لێیی خه‌وشداركردنی سه‌رۆكایه‌تی كلینتۆن بووه له داهاتوو، به‌ڵام دواتر كه هه‌ستییان به‌وه‌كردووه، ترامپ له بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه نزیكه، ئامانجه‌كه‌یان گۆڕیوه و هاوكاری كاندیدی كۆمارییه‌كانییان كردووه.
راپۆرته‌كه‌ش پشتی به‌و زانیارییه به‌ستووه، كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی و ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كۆكراونه‌ته‌وه.
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانی به هاككردنه‌كه‌داناوه، رایگه‌یاندووه، پرسی هاككردنه‌كه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نه‌بووه، كه رۆژی سێشه‌ممه 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 ئه‌نجامدرا.