چاره‌نووسی ئه‌و دوو پۆلیسه‌ی وێنه‌ی سڵفیان له كاتی ئاگركه‌وتنه‌یه‌كدا گرت
K24 - هه‌ولێر:
دوو پۆلیسی ویلایه‌تی لۆنگ ئایلاندی ئه‌مه‌ریكا، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه, كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، وێنه‌ی سێڵفی له‌به‌رده‌م ماڵێكدا ده‌گرن له‌و كاته‌ی ئاگری تێبه‌ربووه.
دواى نيشاندانى گرته ڤیدیۆكه له ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن بی سیی نیویۆرك، هه‌ردوو ئه‌فسه‌ره پۆلیسه‌كه، بۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بانگهێشتی نیویۆرك كراون.
جێیمس كارفه‌ر، سه‌رۆكی پۆلیسی كه‌رتی ناسۆ، رایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی گرته ڤیدیۆییه‌كه، پێشێلكردنی یاسا و رێسا و مانیفێسته‌كانی پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس.
یه‌كێك له دراوسێكانی ماڵه‌كه‌ش, به ناوى ئيما زاكارينى، پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی پۆلیس، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێویست ناكات ئه‌و دوو پۆلیسه سزابدرێن، چونكه ئه‌وان ئه‌ركیان خۆیان به‌جێهێنا و خاوه‌نی ماڵه‌كه‌یان رزگاركرد و ئێستا سه‌لامه‌ته، كه ژنێكی ته‌مه‌ن 86 ساڵانه و له‌سه‌ر كورسییه‌كی گه‌ڕۆكه.
رووداوه‌كه له ناوچه‌ی دایلی ده‌وروبه‌ری یونیه‌ندایڵى نيويۆرك روویداوه، به‌ر له‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بگه‌نه شوێنه‌كه، ئه‌و دوو پۆلیسه ژنه‌كه‌یان رزگاركردووه، دواتر ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه، تا ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه دیار نییه و ناوى دوو ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسیش ئاشكرا نه‌كراوه.
ا. م
.