سلڤادۆر رۆژێكی مێژوویی تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی تۆمارنه‌كردنی هیچ رووداوێكی كوشتن، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، به رۆژێكی مێژوویی بۆ سلڤادۆر داده‌نرێت.
هوارد كۆتۆ، له پۆلیسی سلڤادۆر رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵات، هیچ تاوانێكی كوشتنییان تۆمارنه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته بچووكه "پڕه له مافیا".
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، ساڵانه ته‌نها یه‌ك رۆژ هیچ تاوانێكی كوشتنی تێدا تۆمار ناكرێت، به‌و ێیه‌ی رۆژی 22ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2015ش به‌م شێوه‌یه بووه، له 2012 و 2013ش، ته‌نها یه‌ك رۆژ رووداوی كوشتن له سلڤادۆر تۆمارنه‌كراوه.
سلڤادۆر یه‌كێكه له توند‌وتیژترین وڵاتانی جیهان و ساڵانه له ناو 100 هه‌زار كه‌س، زیاتر له 81 كه‌س ده‌كوژرێن و ژماره‌ی دانیشتووانی 6.34 ملیۆن كه‌سه.
سلڤادۆر، ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور، دراوسێی وڵاتانی نیكاراگوا، هیندۆراس و گواتیمالایه.