رەوتێكی سیاسی عەرەبی لە كەركووك راگەیەندرا

رەوتێکی سیاسی نوێ بەناوی "دەوڵەتی ھاووڵاتی" لە کەرکووك راگەيه‌ندرا
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

رەوتێکی سیاسی نوێ بەناوی "دەوڵەتی ھاووڵاتی" لە کەرکووك راگەيه‌ندرا، ئەندامەکانی رەوتەکە عەرەبی سوننەن و بۆ قۆناغی دوای شەڕی داعش ئامادەکاری دەکەن.

سەرۆکی رەوتەکە دەڵێت: سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پاڵپشتیمان لێ دەکات، ئەو رەوتە سیاسییە دەیانەوێت چەند دەموچاوێکی نوێ بهێننه‌ ناو کایەی سیاسی و ئیداریی دەوڵەتەوە تاکو نوێنەرایەتی عەرەبە سوننەکان بگۆڕن.