ھۆشداری لەبارەی ئاوارەبوونی ھەزاران كەسی دیكەی مووسڵ دەدرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ژمارەی ئاوارەكانی ئێستا بە زیاتر لە 180 ھەزار كەس ئەژمار دەكات و ھۆشداریش دەدات لە ئاوارەبوونی ھەزاران كەسی دیكە.
لای خۆشیەوە، نەوفەل حەمادی پارێزگاری نەینەوا، داوای بەھاناوەچوونی ئاوارەكان و كردنەوەی چەند كەمپێكی نوێ دەكات.
جگە لەم ئامارە، رێكخراوەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان پێیانوایە، چارەنووسی زیاتر لە یەك ملیۆن ھاووڵاتی لە نێو مووسڵ بە نادیاری ماوەتەوە.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ لە رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی مووسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
لە رۆژی 29 كانوونی دووەمی 2016 دەستیان بە قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكەیان لە بەری چەپی مووسڵ كرد، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان تا ئێستا 64 گەڕەكی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركراون.