ئه‌ردۆغان ده‌بیته شۆفێری میترۆ
K24 – هه‌ولێر:
له كاتی كردنه‌وه‌ی هێڵی نوێی میترۆی ناو تونێله‌كانی به‌شی ئاسیای شاری ئیستانبوڵ، رۆژی 21/1/2017 ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی میترۆكه‌ی لێخوڕێ.
له‌و كاته‌دا ئه‌ردۆغان گووتی" پێشتریش 15 جار میترۆم لێخوڕیووه، هه‌موویشی له كاتی كردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی میترۆدا بووه له سه‌رانسه‌ری وڵات".
ئه‌و هێڵه نوێیه‌ی میترۆ هێڵێكی ته‌واو نوێیه و ناوچه‌ی قازی كۆی و ناوچه‌ی كارتال له به‌شی ئاسیای شاره‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار ئه‌و به‌شه نوێیه‌ی كرده‌وه، درێژی هێڵه‌كه بوو به 26 كیلۆمه‌تر، له قازی كۆی رۆخی بۆسفۆڕه‌وه ده‌گاته ناوچه‌ی باندیكی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گوكچه‌نی نێوده‌وڵه‌تی.
ئیستانبوڵ ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای توركیا و گه‌وره‌ترین شاری توركیایه له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه و ساڵانه ملیۆنان گه‌شتیاریش رووی تێده‌كه‌ن.
ئه‌و جۆره پرۆژانه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و هاتووچۆیه له شاره‌كه‌دا، تا كێشه‌ی قه‌ره‌باڵغی و گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان كه‌مبكاته‌وه.