ترەمپ گوێ لە قورئان دەگرێت
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لە رێورەسمێكی ئاینیی دەستبەكاربوونی گوێ لە قورئان دەگرێت.
نوێنەرانی تەواوی ئاینەكان بەشداری رێورەسمەكە بوون كە چەند ئایەتێك لە "سورة الحجرات" خوێندرایەوە و بۆ سەر زمانی ئینگلیزیش وەرگێردرا.
ترەمپ بە یاوەری ھاوژینەكەی، میلانیا و جیگرەكەی مایك پێنس بەشداری رێورەسمەكە ببوو.
ترەمپ لە بانگەشەی ھەڵبژاردن رایگەیاندبوو ئەگەر ببێتە سەرۆك، رێگە بە موسڵمان نادات بھێنە ناو ئەمریكا، بەڵام دواتر لە ژێر گوشاری ناوخۆیی و دەرەكی ئەم رستەیەی بەكارنەھێنا.
لە رێورەسمەكەدا ئەو سورەتە خوێندرایەوە، كە لە كەنیسەی نیشتمانی لە واشنتۆن بەڕێوەچوو:
(يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ)
JS