چالاكوانێكی كورد دەستبەسەركرا

"لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە"

K24 - ھەولێر

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، فەرزانە جەلالی، چالاكوانی ناسراوی بواری ژنان و خوێندکاران، فەرزانە جەلالی لە شاری کرماشانی  رۆژھەڵاتی کوردستان دەسبەسەركرا.

وەك لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، فەرزانە جەلالی بە پلانی ناتەوابوونی دۆسیە بانگھێشتی "ادارە پبت و اسناد" دەکرێت لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

فەرزانە جەلالی یەكێكە لە چالاكوانە دیارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، لەبواری ژنان و خوێندكاران، چەندین جار لەسەر مافی ژنان و خوێندكاران لە رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران ھەڵوێستی خۆی دەربڕیووە.

چالاكوانێكی كورد دەستبەسەركرا
چالاكوانێكی كورد دەستبەسەركرا
چالاكوانێكی كورد دەستبەسەركرا