له خۆشترین رۆژی ژیانی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر كچێك
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ده‌گمه‌ن و نامۆ، كه هه‌موو نه‌ریتێكی به‌ریتانیای به‌زاندووه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، گه‌نجێك به‌ناوی دێری ماكان، له رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر كچێك.
دێری ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌ی كردووه، كه چه‌ند كاتژمێرێك ماوه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌ستپێبكات.
دێری ئه‌و كچه 20 ساڵییه‌ی هێناوه‌ته گه‌راجی ماڵه‌كه‌ی، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی هاكینی رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن، له‌وێ ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر و لێیداوه، دواتریش وێنه‌ی گرتووه و ماوه‌ی دوو كاتژمێریش، له‌لای خۆی هێشتوویه‌ته‌وه.
هه‌ر له هه‌مان رۆژ و چه‌ند كاتژمێرێكیش دوای رووداوه‌كه، دێری ماكان، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌یدا ده‌كات.
ئاندرۆ هێلد، كه له دامه‌زراوه‌ی داواكاری گشتی به‌ریتانیایه، ده‌ڵێت: "ئه‌و هێرشه كارێكی دڕندانه و درێژخایه‌ن بووه، ئه‌و پیاوه به مه‌به‌ستی تۆقاندنی ئه‌و كچه و پێگه‌یاندنی زیانی ده‌روونی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه".
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیاش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، ماكان به‌مدواییانه له زیندان ئازادكراوه، كه پێشتر و له ساڵی 2006 به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی هاوشێوه ده‌ستگیركرابوو.
بڕیاریشه 28ی نیسان/ ئه‌پریل، دادگای به‌ریتانیا بڕیاری كۆتایی له كه‌یسه‌كه ده‌ربكات.
سه‌رچاوه: SkyNews