بزانه له یارییه دراماتیك و توندوتیژه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد چی روویدا؟
له گه‌ڕی 27ـه‌مینی خولی نایابی یانه‌ی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد میوانداریی یانه‌ی بۆرنموسی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 23، ماركۆس رۆخۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی به گۆڵێك پێشخست، كاتێك بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خۆیدا گۆڵی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 40، یانه‌ی بۆرنموس له رێگه‌ی كینگ جۆشوا به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له خوله‌كی 45 یاریزانی یانه‌ی بۆرنموس ئاندرۆ سورمان به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
له گێمی دووه‌م، به دیاریكراوی له خوله‌كی 72 زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ناخۆشترین رۆژه‌كانی له مانچێسته‌ر تێپه‌ڕاند كاتێك لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا و نه‌یتوانی دوو خاڵی یارییه‌كه بۆ تیپه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه.
له یارییه‌كه‌دا، ئیبراهیمۆڤیچ به توندی به‌ره‌نگاری به‌رگریكارێكی بۆرنموس بووه و كارتێكی زه‌ردی وه‌رگرت، به‌ڵام به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل پێشبینی ده‌كرێت زڵ‌اتان بۆ 3 یاری سڕ بكرێت.
ئامار و رووداوه گرینگه‌كانی یارییه‌كه
ـ ماركۆس رۆخۆی به‌رگریكاری ئارجێنتینا یه‌كه‌مین گۆڵی به درێسی مانچێسته‌ر یونایتد له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
ـ یانه‌ی بۆرنمۆس تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگه كه زۆرترین گۆڵی به لێدانی سزا تۆمار كردووه (7) گۆڵ.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد له دوایین 7 یاری خۆی له 2017 له ئۆڵد ترافۆرد ته‌نیا 2 گۆڵی له‌سه‌ر كراوه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش به لێدانی سزا بووه.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد به سه‌ركردایه‌تی مۆرینهۆ درێژه‌ی به زنجیره یارییه‌كانی دوور له شكستدا، 17 یاری، 9 سه‌ركه‌وتن و 8 یه‌كسانبوون.
ـ مانچێسته‌ر یونایتد ماوه‌ی 5 مانگه له پرێمه‌رلیگ پله‌ی شه‌شه‌می چۆل نه‌كردووه، به‌م یه‌كسانبوونه‌ش دیسان به 49 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ مایه‌وه.
ـ گۆڵپارێزی بۆرنموس، له دوایین 6 لێدانی سزا له پرێمه‌رلیگ 4 لێدانی گه‌ڕاندۆته‌وه.